به ڤێدیۆ... یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستبه‌رداری 11 یاریزانی بوو
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان و خولی پله‌یه‌كی عێراق له ئاماده‌كاری و رێكخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه، له ئێستادا ده‌ستبه‌رداری 11 یاریزان بووه و گواستنه‌وه‌ی 3 یاریزانیشی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 1 جه‌نیوه‌ری 2018، محه‌مه‌د خۆشناو سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری 11 یاریزان بووه و هۆشداریش دراوه‌ته به‌شێكی دیكه له یاریزانه‌كان ئاستی خۆیان پێشبخه‌ن.
محه‌مه‌د خۆشناو ناوی 3 یاریزانیشی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد كه به فه‌رمی په‌یوه‌ندییان به یانه‌ی هه‌ولێر كردووه كه پێكهاتوون له هیدایه‌ت له‌تیف هێرشبه‌ری لاوی وه‌رزی رابردووی یانه‌ی هه‌ندرێن، بیلال یووسف به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، سیواد ئه‌حمه‌د ناوه‌راستكاری وه‌رزی رابردووی یانه‌ی ئارارات.
محه‌مه‌د خۆشناو كاپتن و هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بارزان شێرزاد، میران خه‌سرۆ و كۆسره‌ت بایز له خولی نایابی كوردستان یاری بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر بینه‌ری ئه‌م راپۆرته‌ی ده‌رباز ئه‌حمه‌دی په‌یامنێری كوردستان24 بن