كۆتینهۆ به‌شداری یاری داهاتووی لیڤه‌رپوول ناكات و چاوه‌ڕێ بارسێلۆنا ده‌كات
یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول به بیانووی پێكان بۆ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌شداری به فلیپی كۆتینهۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌كه‌ی ناكات.
میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه فلیپی كۆتینهۆ ئاماده نییه به‌شداریی یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له جامی ئینگلاند به‌رامبه‌ر ئێڤه‌رتۆن بكات و چاوه‌ڕێی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات، به‌مه‌ش كۆتینهۆ به‌شداری یارییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی ناكات كه بڕیاره له دێربی مێرسیساید لیڤه‌رپوول و ئێڤه‌رتوون به‌یه‌ك بگه‌ن.
له لایه‌كی دیكه، رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: كۆتینهۆ بارسێلۆنای ده‌وێت، بارسێلۆناش كۆتینهۆی ده‌وێت، هه‌ردووكیان وه‌ك دوو عاشقیان لێهاتووه و له چاوه‌ڕوانی به‌یه‌كگه‌یشتنی یه‌كترین.
كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌بیانووی پێكان به‌شداریی یاری رابردووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بێرنلی نه‌كرد، میدیاكانیش گوومان له‌م پێكانه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان، بارسێلۆنا رازیبووه به 150 ملیۆن یۆرۆ كۆتینهۆ بگوازێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول داوای نرخی زیاتر ده‌كه‌ن و گفتووگۆیه‌كانیش به‌رده‌وامن.