11 شازاده‌ی دیكه‌ی سعوودی ره‌وانه‌ی زیندان كران
K24 - هه‌ولێر:
پاسەوانانی كۆشكی پاشایەتی سعوودیە 1 شازادەی بنەماڵەی ئال سعود دەستگیر دەكەن.
رۆژنامەی سەبقی سعودی بڵاویكردەوە، كەتیبەی شمشێری ئەجرەب كە سەربە پاسەوانی پاشایەتی سعوودیەیە، 11 شازادەی بنەماڵەی ئال سعودیان لە ناو كۆشكی پاشایەتی دەستگیركردووە، لەنێویاندا سەعد بن سعود بن فەیسەڵ بن توركی ئال سعود ھەیە.
شازادەكان بۆ چەند داواكارییەك لەبارەی ئاو و كارەبا لە كۆشك كۆببونەوە، بەڵام دواتر دەستگیركراون و لە گرتووخانەی حائر زیندانی‌كران.
زیندانیكردنی ئه‌و شازادانه له كاتێكدایه، كه هێشتا ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌دار و شازاده‌ی دیكه‌ی سعوودیه، كه وه‌لید بن ته‌ڵاڵ، ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی عه‌ره‌بیشی تێدایه، له هۆتێل ریتز كارلتۆنی ریازی پایته‌خت ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و داوایان لێكراوه به‌شێك له سامانه‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.