به وێنه... به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر گواستنه‌وه‌ی 4 یاریزانی راگه‌یاند
K24 ـ هه‌ولێر
بە فەرمی یانەی ھەولێر بۆ خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزانی نوێ واژۆ كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 1 جه‌نیوه‌ری 2018، یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ناسنامه چوار یاریزانه نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی ئاشكرا كرد كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه.
1ـ نیاز مەغدید لە دایکبووی ساڵی (1996)ـه، پێشتر یاریزانی یانەی ھەولێر بووه و بۆ ماوەی 3 وەرز بەشێوەی خواستن لە یانەی گازی باکوور یاری کرد و یاریزانی ھەڵبژاردەی لاوانی کوردستانیش بووە.
2ـ ھیدایەت لەتیف لە دایکبووی ساڵی (1994)ـه و لە ھێڵی ناوەراست یاری دەکات، وه‌رزی رابردوو له خولی نایابی كوردستان یاری بۆ یانه‌ی ھەندرێن كردووه.
3ـ بیلال یووسف لە دایکبووی ساڵی (1990)ـه و وه‌رزی رابردوو له یانەی پێشمەرگەی ھەولێر یاری كردووه و پێشتر لە ریزی یانەکانی (ھەولێر، ھەندرێن و ئاڵا) یاریکردووە و لە ھێڵی بەرگری و ناوەراست یاری دەکات.
4ـ سیواد ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی (1991)ـه و ساڵانێكی زۆره یاری بۆ یانه‌ی ئارارات ده‌كات و ناوه‌راستكاره.