ديمه‌شق: له ئيدلب توركيا پشتيوانى هێرشى ميليشياكانى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كانى سووريا ده‌ڵێن توركيا هاوكارى ئه‌و گرووپانه‌ى كردووه كه هه‌فته‌ى رابردوو هێرشيانكرده سه‌ر سوپاى سووريا له شارى ئيدلبى باكوورى خۆرئاواى سووريا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سميى سووريا (سانا) بڵاويكرده‌وه، فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى سوپاى سووريا پشتڕاستيانكردووه‌ته‌وه كه حزبه‌كه‌ى تركستانى به پشتيوانى و رێنمايى و پيلانى راسته‌وخۆى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا هێرشيكردووه‌ته سه‌ر سوپاى سووريا.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه، كه چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى توركيا ره‌وانه‌ى شه‌ڕه‌كه كراوون.
تا ئێستا توركيا وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كانى سوپاى سوورياى نه‌داوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز نووسيويه‌تى: توركيا پشتيوانێكى سه‌ره‌كى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريايه، به‌ڵام به‌م دواييانه له‌گه‌ڵ رووسيا و ئێران كه پشتيوانى سه‌ره‌كى حكومه‌تى سووريان رێككه‌وتووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتيژييه‌كان.
رۆژى چوارچه‌ممه‌ى رابردوو، ميليشيا چه‌كدارييه‌كان هێرشێكى كتوپڕيان كرده سه‌ر هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د له بنكه‌ى ئه‌بو زهورى ئاسمانى له سنوورى پارێزگاى ئيدلب.
دوێنێ هه‌ينى 12ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 حزبوڵڵاى هاوپه‌يمانى به‌شار ئه‌سه‌د بڵاويكرده‌وه، كه هێزه‌كانيان توانيويانه ئه‌و گوندانه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه كه ميليشياكان ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتبوو.
ئه‌نقه‌ره دژى هێرشى سوپا و هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د نيگه‌رانى ده‌ربڕى و به‌رپرسانى باڵيۆزخانه‌ى رووسيا و ئێرانى بانگهێشتكرد و نيگه‌رانى خۆى پێگه‌ياندن له باره‌ى ئه‌و كرده‌وه سه‌ربازييانه‌ى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه.
سه‌رچاوه: سانا، رۆيته‌رز
و:ئ.ر