یەکێتی لیژنە بۆ رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر پێکدەهێنێت

لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە دەکات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/257e4b93-1c7f-4754-8578-497362ee8db3/011418CXE.ism/manifest

K24 - سلێمانی

لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر یەکێتی بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە سەربازییەکانی پێك بهێنێت، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت، حزبەکەی بەنیازە لیژنەك بۆ لێكۆڵینەوە لە ھەموو رووداوەكان پێکبێنێت، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی رایوایە، دەبێت یەکێتی لەسەر رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر وەڵامی پێبێت بۆ ناوخۆو دەرەوەی خۆیشی.

بڵیسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە كوردستان24 گوت: "ھێشتا ھیچ لیژنەیەك پێكنەھێنراوە، بەڵام بەنیازین لیژنەیەك بۆ كۆی رووداوەكان پێك بھێنین".

ھەر پەیوەست بەو پرەسە، حەسەن بارام، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی گوتی: "ھەر ھێزێكی سیاسی بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانیشەوە كە ھەڵەی سیاسی دەكات، لە ئاستی ناوخۆی و دەرەوەی خۆی، دەبێ وەڵامی دروستی ھەبێت، ئەگەر لیژنەیەك پێك نەھێنرێت و لێكۆڵینەوە نەكرێت، بێگومان وەڵامی خەڵك بۆ یەكێتی نەرێنی دەبێت".

ھ.م