حكومه‌تی سووریا هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند: "سوپای سووریا له توانایدایه كۆتاییی به هه‌موو جۆره بوونێكی ئه‌مریكا و "به‌كرێگراوه‌كانیان" له سووریا بهێنێت".
ئاژانسی هه‌واڵی سانای سووری له سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "سووریا به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی پێكهێنانی هێزی چه‌كدار له "باكووری رۆژهه‌ڵات"ـی وڵات ده‌كات و به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سه‌روه‌ری و پارێزراویی خاك و پێشێلكارییه‌كی روونی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێت".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا خستوویه‌تییه‌ڕوو، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی وێرانكه‌رانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و درووستكردنی گرژی و له‌مپه‌ردانانه له‌به‌رده‌م هه‌ر چاره‌سه‌رێك كه بۆ كێشه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو".
ئه‌و به‌رپرسه سوورییه ده‌ڵێت: "سوپا و گه‌لی سووریا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌سه‌ر گرووپه ته‌كفیرییه‌كاندا سه‌ركه‌وتوون، ئێستا بڕوا و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌هه‌موو جۆره بوونێكی ئه‌مریكا و "به‌كرێگیراوه‌كانیان" بهێنن له سووریادا".
هه‌واڵی پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌تی پاسه‌وانی سنوور له رۆژئاوای كوردستان، حكومه‌تی سووریا و توركیا و رووسیای نیگه‌ران كردووه‌و ئه‌نقه‌ره به یاریكردن به ئاگر و مۆسكۆ به په‌یوه‌ستنه‌بوونی واشنتن به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سووریا ناوی بردووه.