په‌یه‌ده هانا بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" داوا له هێزه جیهانییه‌كان ده‌كات بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی شاری عه‌فرین بوه‌ستێنن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی "په‌یه‌ده" دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/1/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه: "ئێمه له ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" به توندترین ده‌سته‌واژه بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرینی سه‌ركه‌شی ئارام و ئاشتخواز سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین. داوا له ته‌واوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافه‌كانی مرۆڤ و یاساییه‌كان ده‌كه‌ین، به‌رامبه‌ر به زیاتر له ملیۆنێك مرۆڤی دانیشتووی عه‌فرین به به‌رپرسیارییه‌تی سه‌رشانیان هه‌ستن".
هه‌وروه‌ها داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، به‌په‌له بجووڵێن و ئه‌و كاره‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باكووری سووریا و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای فورات بكه‌نه ناوچه‌یه‌كی ئارام به خێرایی ئه‌نجامی بده‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه عه‌فرین به ته‌نها نییه، به‌ڵكو هه‌موو شار و گوندێكی رۆژئاوا و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاماده‌ن هاوشان به یه‌كڕیز له‌گه‌ڵی بوه‌ستن و رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ببنه‌وه كه دژی ئیراده‌ی گه‌لان و داخوازییه ره‌واكانیان ده‌وه‌ستنه‌وه".
ماوه‌ی ساڵێكه و به‌تایبه‌تی پاش راگه‌یاندنی پێكهێنانی هێزی سنوورپارێز، توركیا هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی یه‌په‌گه له ناوچه‌كانی عه‌فرین ده‌كات و چه‌ند رۆژێكیشه ده‌ستی به له‌شكركێشی و بۆردوومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه كردووه.