له هاوینی داهاتوو سیانهیهكی دیكه شوێنی BBC دهگرنهوه
دوای ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانی ئەم وەرزەی یانەی ڕیال مەدرید لە لالیگا و بێهیوابوونی یانه شایانهكه له ناسناوهكه، کارگێڕی یانەکەی ناچار کردووە كه پێرێز بۆ مێرکاتۆی داهاتوو كلیلی خەزێنەی قاسهكهی بۆ مێرێنگێ بکەنەوە، ڕۆژنامەیەکی نزیک لەیانە مەدریدییەکەش دەڵێت سەردەمی BBC کۆتایی پێدێت و پێشبینی دروستكردنی سێكوچكهیهكی نوێ له هێڵی پێشهوهی لۆس بلانكۆس دهكهن.
فلۆرۆنتینۆ پێرێز ئەو پیاوەی دەمێکە بۆ جیهان سەلماندوویەتی کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە، باسی هەر ئەستێرەیەکی کردبێ لەدوایدا گواستویەتیەوە ڕیزەکانی مێرێنگی، ئەم سەرۆکەی ڕیال مەدرید پێشتر هەریەک لە لویس فیگۆ و ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی و دێڤید بێکهام و زینەدین زێدانی گواستەوە ڕیزەکانی و یانەکەی کردەەوە کەڵەگای ئیسپانیا و ئەورووپا، وەهەمان کاری دووبارە کردەوە کاتێک لەماوەی 10 ڕۆژدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کاکا و کەریم بێنزیمای ئاشنای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرد.
ڕۆژنامەی مارکا دەڵێت: "دوای سەرکەوتنی پاریس سانجێرمان لە فڕاندنی نێیماری بەڕازیلی لەبارسا و پەلکێشکردنی کیلیان مباپێ، هاتنی کۆتینهۆ بۆ بارسا و عوسمان دێمبێلی، کاتی هاتووە کارگێڕی مێرێنگێش دەستوبرد بکات و، شوێنگرەوەی هەر 3 هێرشبەری پێشەوەی یانەکە بدۆزنەوە کە بەیل و بێنزیما و ڕۆناڵدۆن .
ڕۆژنامە بەناوبانگەکەی مەدرید ئاماژەی بۆ ئەوەش دەکات، کە بەرپرسانی لۆس بلانکۆس بەنیازن هەریەک لەیاریزانان نێیمار دا سێلڤا و ئیدین هازاردی بەلجیکی و ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی پۆڵەندیان یان کردۆتە ئامانج تا لەداهاتوودا سیانەیەکی تۆقێنەر لەهێڵی پێشەوە دروست بکەن و مێرێنگێ ببەنەوە سەر تەختی پاشایەتی .
ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت: "یانەی شاهانە بەنیازە لەمێرکاتۆی هاوینەدا ژمارە پێوانەییەکەی ساڵی 2009 بشکێنێت، پارەیەکی مەزندە نەکراو لەگواستنەوەی ئەو 3 ئەستێرەیە خەرج بکات .
ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە: کە تەنها هاتنی لیڤاندۆڤسکی جێی دڵنیایی نییە، لەئەگەری سەرنەکەوتنی ئەو گواستنەوەیەش یانەکە هەوڵی فڕاندنی هاری کەین لە (وایت هارت لان) دەدات، یاخود ماورۆ ئیکاردی گۆڵکارەکەی یانەی ئینتهر میلانی ئیتاڵی .
ئەو دۆخە ناهەموارەی ڕووی لە یانەکەی شاری مەدرید کردووە جیهانی تووشی شۆک کردووە بەو پێیەی لە دووساڵی ڕابردوودا لەژێر سەرپەرشتی زیزۆ یانەکە توانی چەند ناسناوێکی گرنگ و کاریگەری ئەورووپا و جیهان قۆرخ بکات، بەڵام قەیرانی گۆڵکردن یانەکەی ناچار کردووە هەوڵی گۆڕانکاری گەورە بدەن، لەئێستەدا BBC یەکەی زیزۆ لەلالیگا تەنها 10 گۆڵیان تۆمارکردووە، وا پێدەچێت لەهاوینی داهاتوودا BBC بگۆڕێ بۆ LHN یان HHN یان IHN.
ئامادهكردنی: سەردار جەبار