ماكرۆن: داعش رووخاوه‌و كاتی بونیاتنانه‌وه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، تاراده‌یه‌ك داعش له عێراق و سووریا به ته‌واوه‌تی رووخاوه‌و سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازیی یه‌كجاره‌كی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌دی دێت. كاری له پێشینه‌ی پاش ئه‌و قۆناغه‌ش ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌بێت.
ماكرۆن ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی گوتوویه‌تی: "به هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه رێكخراوه چه‌كداره‌كه‌ی داعش له رۆژهه‌ڵات تا راده‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رووخاوه، من دڵنیام له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بینرێت. بۆیه له ئێستا به‌دواوه ده‌مانه‌وێت به‌شداریییه‌كی كارا له چه‌سپاندنی سه‌قامگیریی و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌و هاوكاریی خه‌ڵك بكه‌ین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانماندا.
نزیكه‌ی 1200 سه‌رباز و راوێژكاریی فه‌ڕه‌نسی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌شدارن و ماكرۆنیش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "ئه‌مه كۆتایی ئه‌و جه‌نگه نییه، به‌ڵام توانا نیشتمانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ین رێكده‌خه‌ینه‌وه".