يه‌په‌گه: تا ئێستا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى رووى نه‌داوه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) رايگه‌ياند، تا ئێستا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سوپاى توركيا رووى نه‌داوه.
گوته‌بێژى يه‌په‌گه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز رايگه‌ياندووه، تا ئێستا پێكدادانى پچڕپچڕ له ده‌وروبه‌رى عفرين روويانداوه.
گوتيشى: فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا شارى عفرين و هه‌ندێك له گونده‌كانى ده‌وروبه‌ريان بۆمبابارانكردوو و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بريندار بوون.
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا له راگه‌يه‌ندراوێكدا رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد.
ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بۆمبابارانكردنى شارى عفرين له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيى و دها بڵاويانكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به ئاسمانى عفريندا سووڕاونه‌ته‌وه و چه‌ند خاڵێكيان كردووه‌ته ئامانج.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، هێزى ئاسمانيمان و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سوپا ده‌ستيان به بۆمبابارانى عفرين كردووه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا دووپاتيكرده‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له بۆمبابارانكردنى عفرين و ئامانجيان له‌ناوبردنى "سته‌مى" په‌يه‌ده‌يه.