تۆركيا فڕۆكه‌خانه‌يه‌كى ژێر كۆنترۆڵى يه‌په‌گه‌ى بۆمبا‌باران كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى توركيا (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا، فڕۆكه‌خانه‌ى منگى سه‌ربازييان بۆمبا‌باران كردووه.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه له ژێر كۆنترۆڵى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)يه.
ئاژانسه‌كه بڵاويشيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا 108 خاڵى له عفرين بۆمبا‌باران كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بۆمبابارانه‌كانى توركيا، ميليشياكانى سوپاى سورياى ئازاد روويانكرده به‌ره‌كانى شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى سوپاى توركيا بكه‌ن له دژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.