یەپەگە: ھێرشی توركیا لە ناوچەیەكی عەفرین تێكشكا
K24 - ھەولێر
یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایدەگەیەنێت، ھێرشی سوپای توركیایان لە ناوچەی بیلبیل لە عەفرین تێكشكاندووە.
ئاژانسی ھاوار نیوز رایگەیاند: "شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، لە گوندی بالیای ناوچەی بیلبیلی عەفرین، ھێرشێكی فراوانی سوپای توركیایان تێك‌شكاند و پاشەكشە بە تۆپخانەكانی توركیا كرا".
رۆژی شه‌ممه 20/1/2018 توركیا ئۆپەراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له شاری عه‌فرین ده‌ستپێكردووه.
ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، له باكووری رۆژئاوای سووریا به‌ڕێوه‌ده‌برێت. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، خه‌لوسی ئاكار، سوپاسالاری توركیا خۆی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرین ده‌كات و سات به سات چاودێریی چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی ده‌كات، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانیش ژووری ئۆپراسیۆنی درووستكردووه.