به ڤیدیۆ... ریال مه‌درید گۆڵبارانی دیپۆرتیڤۆی كرد
یانه‌ی ریال مه‌درید یه‌كه‌مین یاری له قۆناخی دووه‌می لالیگای ئیسپانیا به گۆڵبارانكردنی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرونیا ده‌ستیپێكرد، كریستیانۆ رۆناڵدۆش دوای دابڕانێكی زۆر له گۆڵكردن، به دوو گۆڵ بێده‌نگی شكاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕو یه‌كشه‌ممه، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرونیای كرد، یارییه‌كه‌شی به 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
له خوله‌كی 23 ئادریان لۆپێز ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد و یانه‌ی دیپۆرتیڤۆی كرده خاوه‌نی تاكه گۆڵی یارییه‌كه، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه سه‌ریخواردن و زنجیره‌یه‌كی گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له خوله‌كی 23 ناچۆ فێرناندێز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ریال مه‌درید یه‌كسان كرده‌وه، دواتر گاریس به‌یل پێش كۆتایی گێمی یه‌كه‌م له خوله‌كی 42 ریال مه‌دریدی پێشخست.
له گێمی دووه‌م، یاریزانانی یانه مه‌دریدییه‌كه فێستیڤاڵی گۆڵكردنیان تۆمار كرد، گاریس به‌یل له خوله‌كی 58 و لوكاۆ مۆدریچ له خوله‌كی 68، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له خوله‌كی 78 زنجیره‌یه‌كی گۆڵیان له‌سه‌ریه‌ك له تۆڕی دیپۆرتیڤۆ كرد.
دواتر له خوله‌كی 84 كریستیانۆ دووه‌مین گۆڵی خۆی كرد، به‌ڵام به‌سه‌ختی به‌هۆی ئه‌م گۆڵه‌وه سه‌ری زامدار بوو، پێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه ناچۆ دووه‌مین گۆڵی خۆی و حه‌وته‌می یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید به 35 خاڵ له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی لالیگا مایه‌وه، یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیا به 16 خاڵ له پۆلێنی هه‌ژده‌یه‌می ریزبه‌ندی نه‌جووڵا.