كوڕى پارێزگارى نه‌جه‌ف به 6 كيلۆگرام مادده‌ى سڕكه‌ره‌وه ده‌ستگيركرا
K24 – هه‌ولێر:
جه‌واد لوئه‌ى ياسريى، كوڕى پارێزگارى نه‌جه‌ف، له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه به شه‌ش كيليۆگرام مادده‌ى سڕكار و 800 ده‌نكه حه‌پى بێهۆشكه‌ره‌وه ده‌ستگيركرا.
به گوێره‌ى زانيارى چالاكان كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاويانكردووه‌ته‌وه، جه‌واد ياسريى له لايه‌ن پۆليسى نه‌هێشتنى تاوان له گه‌ڕه‌كى به‌ياعى به‌غداى پايته‌خت ده‌ستگيركراوه.
جه‌واد ياسريى هاوكات فه‌رمانبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نيشتيمانى عێراقه.
پارێزگاى نه‌جه‌ف به دێرينترين ناوه‌ندى مه‌زهه‌بى شيعه ئاينزاكانى عێراق و جيهان هه‌ژمار ده‌كرێت و ساڵانه به هۆى بۆنه و ياده مه‌زهه‌بييه‌كانى شيعه‌وه مليۆنان شيعه ئاينزا له‌سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه رووى تێده‌كه‌ن و له لايه‌ن شيعه‌كانه‌وه به ناوه‌ندێكى پيرۆزى مه‌زهه‌بى سه‌ير ده‌كرێت.