به ڤیدیۆ.. چین خه‌ونێكی گه‌وره‌ی ئه‌ندازیاری به 9 كاتژمێر به‌دی ده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندازیاران و كرێكارانی چین، به 9 كاتژمێر هێلێكی نوێی ئاسنینیان له ناوچه‌ی فوجیان دامه‌زراند، به‌وه‌ش توانا و هێزی خۆیان له‌و كاره‌دا نیشاندا.
له راكێشانی هێله ئاسنینه‌كه نزیكه‌ی 1500 كرێكار، 23 حه‌فاره و 7 بارهه‌ڵگری گه‌وره كارییان كردووه.
میدیاكانی چین گرته‌ی ڤیدیۆیی دامه‌زراندنی هێله ئاسنینه‌كانییان بڵاوكرده‌وه، كه ده‌بێته وێستگه‌ی به‌یه‌ك به‌ستانه‌وه‌ی سێ هێلی دیكه‌ی ئاسنینی جیا، ئه‌وانیش هێلی جانگ یۆنگ، چانگ لۆنگ و نان لۆنگی نوێنه.
وڵاتی چین به بنیاتنان و دامه‌زراندنی خێرا به‌ناوبانگه، ئه‌مه‌ش به ئه‌رێنی بۆ ئابووری وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتریش باڵه‌خانه‌یه‌كی 15 نهۆمیان به 24 كاتژمێر درووست كردووه.
سه‌رچاوه: RT