"یه‌كێتی سه‌ره‌تای مانگی 3 كۆنگره ده‌به‌ستێ"
K24 - هه‌ولێر:
عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ دیاریكردنی واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌و پرسه ناوخۆییه‌كان رایگه‌یاند: "سبه‌ینێ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتیش بڕیاردراوە سەرەتای مانگی 3 کۆنگرە ئەنجام بدرێت".
عه‌دنان موفتی پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به پرسه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و مەبدەئییەن، بریاروایه سەرەتای مانگی ئادار کۆنگرەی یەکێتی ئەنجام بدرێت".
ده‌رباره‌ی ئاماده‌نه‌بوونی مه‌لا به‌ختیار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گووتی: هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی مه‌لا به‌ختیار نازانم و كۆنگره‌ی یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ینێ زانیاری زیاتر راده‌گه‌یه‌نین".
له پاش كۆچی دوای جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌تایبه‌تی پاش رێككه‌وتنی چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه و شارۆچكه‌ی خورماتوو، كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی زیاتر ده‌ركه‌وتوون و قووڵبوونه‌ته‌وه، تا ئێستاش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.