كۆنسوڵی هۆڵه‌ندا داوای كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر داواى كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایگەیاند, كاتی ئه‌وه هاتووه فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه.
جانێت ئه‌لبێردا، كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا نووسيويه‌تی: "كاتی ئه‌وه هاتووه به‌غدا سزاكانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگرێت و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكاته‌وه".
ئه‌م قسانه‌ی كۆنسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه گفتوگۆكانی نێوان به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌ستیپێكردووه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و لابردنی قه‌ده‌خه‌كردنی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی.