کۆمیسیۆن داوای بەشێک لە پەرلەمانتارانی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه‌

کێشە نێوخۆیيەکانی یەکێتی گرفتی درووستكردووه‌ و یەکگرتووش بە ناراستەوخۆ لەگەڵ هەڵبژاردنەکان نییە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/436e771a-eba7-4bd3-b779-5641c984e783/012518JFS.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

به‌شێكی فڕاكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێراق به‌ یه‌كه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و كۆمسیۆنیش داوای 105 رۆژ وه‌ك ئاماده‌كاری ده‌كات.

لایەنە سیاسیەکان پێیان باشە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجام بدرێت سەرجەمیشیان رەتیان کردووەتەوە هەردوو هەڵبژاردنەکە پێکەوە بکرێت، کۆمیسیۆنیش داوایه‌کی بەشێک لە پەرلەمانتارەکانی رەتکردوەتەوە كە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجام بدات.

هۆکارەکانی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنەکانی عێراق  بەشێکی دەگەرێتەوە بۆ  کێشە نێوخۆیيەکانی یەکێتی كه راستەوخۆ داوای کردوە هەڵبژاردنەکان دوا بکەوێت یەکگرتووش بە ناراستەوخۆ لەگەڵ هەڵبژاردنەکان نییە.

هۆکاری پێشخستنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پێش هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکان بووە پەرلەمانتارێکی یەکێتی رەتی دەکاتەوە یەکێتی هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنەکان بێت.

بریارە لە نزیکترین کاتدا  حکوومەت و کۆمیسیۆن رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بکەن، بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی عێر اق لایەنەکان لەگەڵ ئەو بووچوونەدان پەرلەمان ماوەی درێژکراوەی خۆی تەواو بکات و کۆتايی مانگی شەش هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت.