بەھۆی بۆردوومانی توركیا نزیكەی 10 ئەندامی خێزانێك شەھیدبوون
K24 - ھەولێر
بەھۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە عەفرین حەوت ئەندامی خێزانێك شەھیدبوون، بە گوێرە دوایین ئامارییش تا ئێستا نزیكەی 50 كەسی سڤیل لە عەفرین شەھید بوونە.
بە گوێرەی ئاژانسی ھاوار، بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای توركیا لە ناوچەی ماباتای شاری عەفرین، 7 ئەندامی خێزانێك شەھید بوون و ماڵ و خانووەكەشیان زیانی زۆری بەركەوتووە.
رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەپێی دوایین ئامار كە لە میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكراوەتەوە، بەھۆی بۆردوومانەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین تا ئێستا نزیكەی 50 كەسی سڤیل شەھیدبوونە و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش برینداربوونە.