بۆ رێگه‌گرتن له ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی رێكاری خۆپارێزی ده‌گرێته‌به‌ر
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان، بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزانی باڵنده ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی پێكهێناوه‌و و چه‌ندین رێنمایشی بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌ركردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/1/2018 وەزیری تەندروستی، سەرپەرشتی كۆبونەوەی لێژنەی باڵای تایبەت بە كۆنتڕۆڵی ئەنفلەوەنزای كرد. بۆ تاوتوێكردنی ئەو زانیاریانەی باس لە تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی نەخۆشی ئەنفلەونزای پەلەوەر لە چەند پارێزگایەكی ناوەڕاستی عێڕاق و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یێنراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه رێكاره‌كانی خۆپارێزی پێویستی له هه‌رێمی كوردستان له خۆگرتووه.
دەقی راگەیاندراوەكە:
ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری تەندروستی، سەرپەرشتی كۆبونەوەی لێژنەی باڵای تایبەت بە كۆنتڕۆڵی ئەنفلەوەنزای كرد لە دیوانی وەزارەت. بۆ تاوتوێكردنی ئەو زانیاریانەی باس لە تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی نەخۆشی ئەنفلەونزای پەڵەوەر دەكات لە چەند پارێزگایەكی ناوەڕاستی عێڕاق و كۆماری ئیسلامی ئێران .
بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری خۆپارێزی پێوویست لە هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە :_
1. كاراكردنەوەی لێژنەی باڵای كۆنتڕۆڵی ئەنفلوەنزا لەهەرێمی كوردستان، بەسەرۆكایەتی وەزیری تەندروستی و ئەندامێتی وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەكانی تر.
2. پێكهێنانی ژووری كار لە پارێزگاكانی هەرێم بەسەرۆكایەتی بەڕێز پارێزگار و ئەندامێتی لایەنە پەیوەندارەكانی تر لە ئاستی پارێزگا.
3. هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤێتەرنەری، بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و كاری هاوبەش و گرتنەبەری ڕێوشوێنە ڤێتەرنەریە پێوویستەكان بۆ ڕێگری لە هاتن و بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە لە پەلەوەر.
4. بەهێزكردنی ڕێكارەكانی پەتاگەری و دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە ڵە نەخۆشخانە و دەزگا تەندرووستیەكانی هەرێم.
5. دابنكردنی دەرمان و پێوویستی خۆپارێزی كەسی و پێداویستیە تاقیگەیەكان بۆ دەستنیشانی نەخۆشیەكە.
6. دیاریكردن و ئامادەكردنی قاوشی جیاكردنەوەی نەخۆش لە یەكێك لە خۆشخانەكان لەهەر پارێزگایەك بۆ ئەو حاڵەتانەی گومانی نەخۆشیەكەیان لێدەكرێت.
7. بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان
ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
28/1/2018