توركيا چه‌كدارانى سوپاى سوورياى ئازاد ده‌گوازێته‌وه به‌ره‌ى شه‌ڕى عفرين
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياكانى سوپاى سوورياى ئازادى گواستووه‌ته‌وه به‌ره‌ى شه‌ڕى عفرين.
ئاژانسه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، "ئەو یەکانەی سوپای سووریای ئازاد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە شارۆچکەی ئەلباب و چۆبانبەی ئەرکیان راسپێردرابوو، گەیشتنە شاری ھەتای".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "یەکەکانی سوپای سووریای ئازاد بە ٢٠ پاس لە شاری کلیس تێپەڕ بوون و گەیشتنە شارۆچکەی حەسا-ی سەر شارەکە و دواتر کاروانەکە لە ژێرچاودێری چڕوپڕی ئەمنی بەرەو یەکەکانی سەر سنوور بەڕێ کەوتن".
ئاشكراشيكردووه، كه "ئەو یەکانەی سوپای سووریای ئازاد لە چوارچێوەی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی عەفرین رۆڵی پشتیوانی دەگێڕن".
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا له راگه‌يه‌ندراوێكدا رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد.
ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بۆمبابارانكردنى شارى عفرين له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيى و دها بڵاويانكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به ئاسمانى عفريندا سووڕاونه‌ته‌وه و چه‌ند خاڵێكيان كردووه‌ته ئامانج.
تا ئێستا راده‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانى توركيا نه‌زانراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، هێزى ئاسمانيمان و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سوپا ده‌ستيان به بۆمبابارانى عفرين كردووه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا دووپاتيكرده‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له بۆمبابارانكردنى عفرين و ئامانجيان له‌ناوبردنى "سته‌مى" په‌يه‌ده‌يه.