ئه‌نه‌كه‌سه ئيدانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌نجوومه‌نى خۆجێى شارى عفرينى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كورد له سووريا (ئه‌نه‌كه‌سه) ئيدانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركياى له دژى عفرين كرد.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ئه‌نه‌كه‌سه له عفرين رايگه‌ياندووه، "دانيشتوانى عفرين ئه‌م رۆژانه له حاڵه‌تى نيگهرانييهكى زۆردا ده‌ژين و ناوچه‌كه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى مه‌ترسيدار بووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "به بيانووى پاراستنى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان گه‌يشتوونه‌ته ئاستى هيستريياى بێ پێشينه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆكردنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى و ناردنى پشتيوانى لۆجستى بۆ ئه‌و هێزانه له سه‌ر سنوور له ئارادان و هه‌روه‌ها هه‌ماهنگى له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گرووپى چه‌كدارى به‌رهه‌ڵستكاران كراوه، كه په‌يوه‌ستن به ئه‌جێنداى توركياوه بۆ گه‌مارۆدانى ته‌واوى ناوچه‌كه‌مان".
ئه‌نه‌كه‌سه له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا رايگه‌ياندووه، "ئێمه له ئه‌نجوومه‌نى ناوچهيى عفرين له ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كورد له سووريا، له كاتێكدا به توندى ئيدانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا و به ئامانجگرتنى ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ين، هاوكان داوا له هێزه كوردستانييه‌كان ده‌كه‌ين فشار بخه‌نه سه‌ر په‌يه‌ده بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى سياسه‌تى سهركوتكهرانهى تاكلايه‌نه ببێت، كه زيانى زۆرى له يه‌كێتى ريزه‌كانى كورد و بنه‌ماكانى خۆڕ‌اگرى ميليى داوه".
له كۆتايى بهياننامهكهشدا ئه‌نه‌كه‌سه سه‌رنجى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌نجامه كاره‌ساتباره‌كانى هه‌ر لهشكركێشييهكى سوپاى توركيا راكێشاوه و داواى كردووه زلهێزه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى و مرۆڤ دۆسته‌كان فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا بۆ ئه‌وه‌ى واز له ههڕهشهكانيان بهێنن و ده‌ست له دوژمندارێتيان هه‌ڵبگرن.
له رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو سوپاى توركيا ده‌ستيكردووه به تۆپبارانكردنى عفرين و سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر يه‌په‌گه خۆى راده‌ستى توركيا نه‌كات، عفرين خاپوور ده‌كه‌ن به‌سه‌رياندا.
ئه‌م گرژييانه دواى ئه‌وه هاتنه ئاراوه، كه هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا بڕياريدا هێزێكى سوپايى پێكهاتوو له 30 هه‌زار سه‌رباز بۆ پاراستنى سنووره‌كان دابمه‌زرێنێت و بڕياره 15 هه‌زار ئه‌ندامى ئه‌و سوپايه، شهڕڤانهكانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) بن و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زايه‌تى رووسيا و توركياى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
توركيا ئه‌و بڕياره‌ى هاوپه‌يمانێتييه‌كه به هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنى سووريا و دامه‌زراندنى سوپايه‌ك بۆ "تيرۆريستان" وه‌سفده‌كات.