سوپاى توركيا به‌ره‌و عفرين جوڵه‌ى پێكرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزێكى ديكه‌ى پشتيوانى سوپاى توركيا گه‌يشته ويلايه‌تى كليسى باشوورى ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ هێرشى چاوه‌ڕوانكراوى توركيا بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، كاروانێكى سه‌ربازى پێكهاتوو له 15 بارهه‌ڵگرى زرێپۆش و تان گه‌يشتووه‌ته ويلايه‌تى كليسى هاوسنوورى پارێزگاى حه‌له‌ب له باكوورى سووريا.
ئاژانسه‌كه بڵاويشيكرده‌وه، ئه‌و هێزانه بۆ پشتيوانى يه‌كه‌كانى سوپايه كه له قه‌زاى ئه‌لبيلى هاوسنوورى سووريا بڵاوه‌يان پێكراوه.
له رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌وه سوپاى توركيا ده‌ستيكردووه به تۆپبارانكردنى عفرين و سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر يه‌په‌گه خۆى راده‌ستى توركيا نه‌كات، عفرين خاپوور ده‌كه‌ن به‌سه‌رياندا.
ئه‌م گرژييانه دواى ئه‌وه هاتنه ئاراوه، كه هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا بڕياريدا هێزێكى سوپايى پێكهاتوو له 30 هه‌زار سه‌رباز بۆ پاراستنى سنووره‌كان دابمه‌زرێنێت و بڕياره 15 هه‌زار ئه‌ندامى ئه‌و سوپايه، شه‌ڕڤانه‌كانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) بن و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زايه‌تى رووسيا و توركياى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
توركيا ئه‌و بڕياره‌ى هاوپه‌يمانێتييه‌كه به هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنى سووريا و دامه‌زراندنى سوپايه‌ك بۆ "تيرۆريستان" وه‌سفده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا بڵاويكرده‌وه، يه‌په‌گه "بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشاری سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، دەستی بە کۆکردنەوەی چەکدارەکانی له منبج کردووە".
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، "بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵ لە سەرچاوە متمانە پێکراوەکانییەوە دەستیکەوتوون، پەیەدە/پەکەکە دەستی بە کۆکردنەوەی چەکدارەکانی لە شارۆچکەکە کردووە".
هه‌روه‌ها ئاشكرايكردووه، "کاروانێکی سەربازیی کە لە 400 ئۆتۆمبیل پێکهاتووە و ژمارەیەکیان ئەو ئۆتۆمبیلە زرێپۆشانەن کە ئەمریکا داویەتی بە رێکخراوەکە، گەیشتنە ناوەندى منبج. دواتریش ئۆتۆمبیلەکان و ئەو تیرۆریستانەی تێیاندابوون، رەوانەی دوو خاڵ لە منبج کران".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "یەکێک لەو خاڵانەی کە ئۆتۆمبیل و تیرۆریستەکانی لێ کۆکراوەتەوە، شارەدێی عەریمە و کێڵکەی لوبنانییە کە دەکەونە بەرامبەر هێڵی باشووری خۆرهەڵاتی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات".
سه‌باره‌ت به دووه‌ميش نووسيويه‌تى: "خاڵی دووەمی کۆکردنەوەی ئۆتۆمبیل و چەکدارەکانی رێکخراوەکە لە ناوچەی سیلۆی باشووری منبجە".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه توركييه، "کۆکردنەوەی چەکدار و جبەخانە لە سیلۆ کە دەکەوێتە سەر هێڵی سنووریی نێوان رێکخراوەکە و رژێمی ئەسەد، وەک ئەوە لێکدەدرێتەوە کە هێزی پشتیوانیی لێوە رەوانەی عەفرین بکرێت. لەبەر ئەوەش کە منبج راستەوخۆ بە عەفرینەوە نەبەستراوەتەوە، پێویستە تیرۆریستان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمەوە تێپەڕن".
ئاماده‌كارييه‌كانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به (يه‌په‌گه) له كاتێكدايه سوپاى توركيا هه‌موو ئاماده‌كارييه‌كى بۆ هێرشكردنه سه‌ر شارى عفرين ته‌واو كردووه.
له لايه‌كى ديكه‌وه ئه‌مشه‌و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا دواى كۆبوونه‌وه‌ى به سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "رێگه به دامه‌زراندنى رێڕه‌وێك بۆ تيرۆريستان له سنووره‌كانمان ناده‌ين".
هه‌روه‌ها هاتووه: "رێگه به دامه‌زراندنى سوپايه‌كى تيرۆريستى له‌وێ ناده‌ين و هه‌موو رێگايه‌كى پێويست ده‌گرينه‌به‌ر له دژى".
ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركى ئه‌وه‌شى وتووه: "به‌داخه‌وه بۆ بڕيارى هاوپه‌يمانى ئه‌نقه‌ره له باره‌ى تيرۆريستانه‌وه كه ره‌چاوى ئاسايشى توركياى نه‌كردووه".
ئه‌نجوومه‌نه‌كه داواشى كردووه، "پێويسته هه‌موو ئه‌و چه‌كه‌ى دراوه‌ته په‌كه‌كه/ يه‌په‌ده، يه‌په‌گه‌ى تيرۆريست به بێ دواكه‌وتن لێيان وه‌ربگيرێته‌وه".
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، "له قۆناغى يه‌كه‌مدا رێككارى پێويست به شێوه‌ى يه‌كلاكه‌ره‌وه و ده‌ستبه‌جێ ده‌گيرێنه به‌ر بۆ زاڵبوون و كۆتايهێنان به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى روويان له وڵاته‌كه‌مانه له خۆرئاواى سوورياوه و هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستبه‌ركردنى ئاسايش و پاراستنى ماڵ و موڵكى هاووڵاتيان و به‌هێزكردنى ئاسايش له‌سه‌ر سنوور".