به ڤیدیۆ... كاكا گه‌ڕایه‌وه یاریكردن و دوو گۆڵی بۆ بارسێلۆنا كرد
ریكاردۆ كاكای هێرشبه‌ری پێشووی به‌رازیلی به‌شداری یارییه‌كی خێرخوازی كرد و دوو گۆڵیشی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنای ئیكوادۆری كرد.
ریكاردۆ كاكای هێرشبه‌ری به‌رازیلی پێشووی یانه‌كانی ئه‌یسی میلان و ریال مه‌درید له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆلاندۆ سیتی ئه‌مریكا كۆتایی پێهێنا و وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ریكاردۆ كاكا بۆ یارییه‌كی نماییشی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا گوایاكویلی ئیكوادۆری كرد، یارییه‌كه له یاریگه‌ی (مۆنتریال) له ئیكوادۆر به ئاماده‌بوونی زیاتر له 60 هه‌زار هانده‌ر به‌ڕێوه چوو.
له یارییه‌كه‌دا یانه‌ی بارسێلۆنای ئیكوادۆری 6 به 2 له یانه‌ی سپۆرت بۆیزی وڵاـی پیرۆیان برده‌وه، له یارییه‌كه‌دا كاكا دووجار تۆڕی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌ژاند.