به ڤيديۆ.. شوێنه‌وارى تۆپبارانى سوپاى توركيا له سنوورى عفرين ببينه
K24 – هه‌ولێر:
له گوندى كوبله‌ى سه‌ر به ناحيه‌ى شێراواى كه‌رتى عفرين 8 هاووڵاتى ئاواره گيانيان له‌ده‌ستدا و چوارى ديكه كه ئه‌ندامى يه‌ك خێزان بوون بريندار بوون، له ئاكامى به‌ركه‌وتنى گوله تۆپى تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا.
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه نۆيه‌م رۆژييه‌وه. تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه. له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانيشه‌وه هه‌ردوولايه‌نى شه‌ڕه‌كه ئامار و زانيارى جياوازيان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.