توركيا .. هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ره‌خنه‌گران له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌تێكی فراواندا له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی پروپاگه‌نده بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ره‌خنه له پرۆسه‌ی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌گرن، تائێستا زیاتر له 300 كه‌سیان ده‌ستگیری كراون.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا، 311 كه‌س به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده و كۆمێنتی دژ به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیر كراون، كه له‌ناویاندا ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دار، رۆژنامه‌نووس و چلاكوانی سڤیل هه‌ن.
پێشتریش حكومه‌تی توركیا هۆشداری دابوو، نابێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك ره‌خنه له كرده سه‌ربازییه‌كانیان له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه بگرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت، چونكه یه‌په‌گه به‌لای ئه‌وانه‌وه رێكخراوێكی تیرۆریستییه و، زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی توركیاش له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا پشتگیری حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكه‌په‌یان كردبوو، ته‌نیا پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په نه‌بێت، كه به پارتێكی زۆرینه كوردی ده‌ناسرێت.