به فه‌رمی ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتی كرد
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به فه‌رمی به 65 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی ئیمیریك لاپۆرتای له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیك بلباو هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هێنایه ریزه‌كانی، به‌مه‌ش گواردیۆلا له هاوینی رابردووه‌وه بایی زیاتر له 269 ملیۆن یۆرۆ به‌رگریكاری بۆ ریزه‌كانی گواستۆته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو به فه‌رمی رۆیشتنی ئیمریك لاپۆرتای له ریزه‌كانی راگه‌یاند، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كرد.
لاپۆرتا ده‌بێته چواره‌مین به‌رگریكاری نوێی مانچێسته‌ر سیتی، به‌وپێیه‌ی له هاوینی 2017 گواردیۆلا 3 به‌رگریكاری دیكه‌ی هێنایه ریزه‌كانی كه پێكهاتوون له (مێندی) به 57.5 ملیۆن یۆرۆ، واڵكه‌ری به 57 ملیۆن یۆرۆ، دانیلۆ به 30 ملیۆن یۆرۆ، جۆن ستۆنز به 55 ملیۆن یۆرۆ.
لاپۆرتا ته‌مه‌ن 23 ساڵ، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نساشه و له یاریكردن چه‌پانه، له یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو پێگه‌یشتووه، به‌شداریی 222 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلباو كردووه، 10 گۆڵ و 6 ئاسیستی هه‌یه.