سوپای سووریا كاروانێكی سه‌ربازی توركیا بۆردومان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سوپای سووریا كاروانێكی سه‌ربازی سوپای توركیا له نزیكی شارۆچكه‌ی "العیس"ی حه‌له‌ب له باكووری سووریا بۆردومان كردووه.
به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی رووسیه‌لیه‌وم، بۆردومانه‌كه دوای ئه‌وه هاتووه، كه ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه، سنووری خاكی سووریایان به‌زاندووه.
وه‌ك په‌یامنێری ئه‌و كه‌ناڵه رووسییه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، كاروانه‌كه له رۆژئاوای شارۆكه‌ی "قناطر" له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب جێگیر بووه, دواى جێگیربوونیشیان راسته‌وخۆ بۆردومان كراون.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، دوای بۆردومانه‌كه، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف 16ی توركی، سنووری ئاسمانی سووریایان به‌زاندووه و گه‌یشتوونه‌ته ئاسمانی ناوچه‌كه.
تا ئێستا هیچ ئامارێك له باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.