ناو ماڵی شیعه په‌رته‌وازه‌تر ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم و ئیئتیلافه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، بڕیارییاندا به دوو لیستی جیاواز به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی ئه‌و دوو لایه‌نه، كه "ئیئتیلافی سه‌ركه‌وتن - النصر"ی عه‌بادی و "ره‌وتی حیكمه"ی عه‌مار حه‌كیمه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، جیابوونه‌وه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو لایه.
ره‌وتی حیكمه له 14ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ بڕیاریدا بچێته ناو ئیئتیلافه‌كه‌ی عه‌بادی، به‌ڵام له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ردوولا رایانگه‌یاند به جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.
به‌و پێیه‌ی ویلایه‌تی دووه‌می عه‌بادی، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قورس‌تر ده‌بێت.