"پوتین سووریای كردووه‌ته مه‌یدانی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی رووسیا"
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ستایشی ئاستی سوپای رووسیا و چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیان له شه‌ڕی سووریادا ده‌كات. هه‌ر چه‌نده مۆسكۆ هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌و ده‌رهاویشتانه ناگرێته ئه‌ستۆ كه به‌هۆی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانه‌وه روویانداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاری "The National Interest"ـی ئه‌مریكی، پوتین له گوتارێكدا گوتوویه‌تی: " ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌سه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌ده‌ستمان ھێناوه، به‌هۆی چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانمانه‌وه بووه له سووریا، توانا و لێهاتوویی سوپاكه‌مان و چه‌كه ده‌ریاییه‌كانمان سه‌لمێنرا، ئاراسته و كاریگه‌رێتی چه‌كی رووسی ده‌ركه‌وت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێزه‌كانی رووسیا هه‌ندێگ جۆر و سیستمی چه‌كی پێشكه‌وتووی جۆری 215 یان له سووریا به‌كارهێناوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له چوارچێوه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی سووریادا، كرملین توانا ناسراوه‌كانی خۆی له بۆردوومانی ورد و ئامانجدار سه‌لماندووه.
پوتین گوتوویه‌تی: "تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می سیستمی چه‌كه ئاسمانی و ده‌ریاییه دوورهاوێژه‌كان، لایه‌نی پۆزه‌تیڤیان ده‌ركه‌وت، ئه‌و سیستمانه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا له مووشه‌كی جۆری "كالیبه‌ر و X101"ـدا بوون كه لای هه‌موو كه‌س ناسراونین. هه‌روه‌ها" فڕۆكه‌ی ستراتیژی" بۆ یه‌كه‌مینجار له پرۆسه‌كانی شه‌ڕدا به‌كارهێنران".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئاست و توانای فڕۆكه‌كانی رووسیا و هێزه‌كانی به‌رگریی ده‌ریایی و ئاسمانی كرد كه له سووریا كاریان كردووه‌و گوتوویه‌تی: "باشترین فڕینی ته‌كتیكیان له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان به‌جێهێناوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه بێت، پوتین زۆر زیاتری به شان و باڵی سوپا و چه‌ك و مووشه‌ك و فڕۆكه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا هه‌ڵداوه، هه‌ر بۆیه ئه‌و بۆچوونه درووستبووه كه رووسیا، سووریای وه‌ك مه‌یدانی تاقیكرنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی به‌كارهیناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كاتی ئۆپراسیۆنه‌كان و بۆردوومان و بۆمبابارانه‌كاندا، چه‌ندین جار هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره و كوشنده روویداوه‌و خه‌ڵكی سڤیلی سووریایان كردووه‌ته قوربانی.