داوای خه‌ڵات بۆ فڕۆكه‌وانه رووسه‌كه كرا‌و مه‌رگی به‌نسیب بوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌وه شه‌شه‌م فڕۆكه بوو كه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ده‌یخه‌نه خواره‌وه، له‌وه‌ته‌ی هێزه‌كانی رووسیا بۆ پاڵپشتی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا ساڵی 2015 هاتنه ئه‌و وڵاته‌وه. شه‌شه‌م فڕۆكه‌یان جۆری سوخۆی - 25 بوو، به دژه فڕۆكه‌یه‌ك له پارێزگای ئیدلب و به دیاریكراوی له ناوچه‌ی سه‌راقبی گونده‌واری ئیدلب، ئیواره‌ی رۆژی 3/2/2018 خرایه خواره‌وه.
چاره‌نووسی فڕۆكه‌وانه‌كه‌یش له‌وانه‌ی پێشتر جیاواز نه‌بوو، پاش كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام، كه‌وته شه‌ڕه‌وه‌و دواجار گوللـه‌یه‌كیان ناوه به‌سه‌ریه‌وه‌و كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی.
فيديو اوضح للحظة اسقاط الطائراة الروسية في ريف #إدلب pic.twitter.com/PJlkMJAFmi
— عمر مدنيه (@Omar_Madaniah) ٣ فبراير، ٢٠١٨
دوای كه‌متر له كاتژمێرێك له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆ و وێنه‌ی زۆری له‌باره‌وه بڵاوكرایه‌وه، ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه به روونی وێنه‌گیراوه‌و وێنه‌ی رائید فیلیپۆڤ رۆمان نیكۆلاڤیچ بڵاوكرایه‌وه.
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی رووسیا، وێنه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌یشیان بڵاوكرده‌وه كه به فڕۆكه‌وانه‌كه بووه‌و ده‌ڵێن: "پێده‌چێت پێش ئه‌وه‌ی بیكوژن نه‌یتوانیبێت به‌كاریانبهێنێت"، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن: هێزی ئه‌و چه‌كه‌ی پێی بووه، ئه‌گه‌ر به‌كاری بهێنایه، ده‌یتوانی هه‌ر كه‌سێك له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا بووه بیكوژێت".
Seems that Major Roman Nikolaevich Filippov who piloted #Sukhoi-25SM 06 Blue put up resistance with his #Stechkin(APS) full auto pistol after landing. It is possible that Chinese made FN-6 #MANPADS & gun fire was used to bring down the aircraft above Idlib, #Syria earlier today. pic.twitter.com/LqGjkHl3rk
— RussianDefence.com (@Russian_Defence) ٣ فبراير، ٢٠١٨
به‌ڵام به‌گوێره‌ی وێنه‌كه، ده‌مانچه‌یه‌ك و سێ مه‌حزه‌نی فیشه‌كی ده‌مانچه‌یه، دووانیان به‌تاڵه، چونكه سوورییه‌كان ده‌ڵێن: "تا كوژراوه ته‌قه‌ی له چه‌كداره‌كان كردووه".
ئه‌و فڕۆكه‌وانه ته‌نها چه‌كی پێنه‌بووه، به‌ڵكو نامه‌یه‌كیش له باخه‌ڵیدا بووه و ده‌ڵێن: "نووسراوی كه‌تیبه‌ی فڕۆكه‌وانی و یه‌كه‌ی 23944-2 بووه. له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه "داواتان لێ ده‌كه‌م، داوا له سه‌ركردایه‌تی باڵا بكه‌ن تا خه‌ڵاتی رووسیا بۆ گرووپی فڕۆكه‌وانی به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له سووریا پێ ببه‌خشرێت" له كۆتایشدا ناوی فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌كه "سێرجی ئه‌كسنۆڤی له‌سه‌ره.
ئه‌و نووسراوه‌ش به رێكه‌وت له باخه‌ڵی فڕۆكه‌وانه‌كه‌دا نه‌بووه، پێده‌چێت ئه‌وه دواین گه‌ڕانی بووبێت له ئاسمانی سووریادا، چونكه ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه واده‌ڵێت و باسی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌كات و ئه‌و تیمه‌ی له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سێرجی ئه‌كسنۆڤ كارده‌كه‌ن، له 23/1/2018ـه‌وه ئه‌ركه‌كه‌یان كۆتایی هاتووه.
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی رووسیا له وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا زانیوویانه كه "فڕۆكه‌وانه‌كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئۆكرانییه و پێشتر وه‌ك فڕۆكه‌وان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای ئۆكرانیا كاریكردووه".
ئه‌و فڕۆكه‌وانه دواین وێنه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازی حمیمیم له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا گرتووه، ئه‌وكاته‌ی مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو سه‌ردانی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی كردبوو.