به‌فه‌رمی بارسێلۆنا پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی به‌بێ مێسی راگه‌یاند
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا به فه‌رمی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئیسپانیۆل بڵاو كرده‌وه كه بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه به دیاریكراوی له كاتژمێر 6:15 خوله‌كی ئێواره به‌ڕێوه بچێت.
لیۆنێل مێسی بۆ یه‌كه‌مجاره له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ داده‌نرێن، هه‌ریه‌ك له راكیتیچ، ئالبا و سێرجی رۆبێرتۆ، سیلیسن، دینیس سوارێز و یێری مینا له هێڵی زه‌خیره‌ی بارسا ده‌بینرێن.
له‌م یارییه‌دا ڤاڵڤێردی گۆڕانكارییه‌كی زۆری له پێكهاته‌كه‌یدا كردووه، پاكۆ ئالكاسێر و فلیپی كۆتینهۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه.
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
به‌رگریكاران: لوكاس دین، ئۆمتیتی، جیرارد پیكێ و سیمیدۆ
ناوه‌راستكاران: ئینیێستا، بۆسكێتس و پاوڵینهۆ
هێرشبه‌ران: لویس سوارێز، كۆتینهۆ و ئالكاسێر