زاخۆ تووشی حه‌وته‌مین شكست بوو له خولی نایابی عێراق
یانه‌ی زاخۆ له خولی نایابی عێرق تووشی حه‌وته‌مین شكست بوو، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا بووه میوانی یانه‌ی نه‌فت و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند، تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆش له رێگه‌ی ئیڤان خالید تۆمار كرا.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه 13 یاری كردووه، 7 شكست و 4 یه‌كسانبوون و 2 سه‌ركه‌وتنی هه‌یه و به ته‌نیا 10 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت، یاری داهاتووشی له یاریگه‌ی خۆی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رامبه‌ر یانه‌ی سناعات كاره‌با ده‌كات.