ئێران داوای راگرتنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەکات
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا دەكات، توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر عەفرین رابگرێت. ئاشكراشی دەكات دانوستان بۆ وەستاندنی شەڕی عەفرین لە ئارادایە.
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پێویستە توركیا رێز لە سەروەری خاكی سووریا بگرێت و هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین رابگرێت".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گوتیشی: "دانوستاندن بۆ وەستاندنی شەڕی عەفرین ھەیە و داوای راگرتنی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەكەین".
هەروەها گوتی: "پێویستە توركیا پێداچوونەوە بە سیاسەتەكانی لە باكووری سووریا بكات".
ئەمە لە كاتێكدایە، لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين، له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فەرمی ده‌ستيپێكرد.
ئۆپەراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.