یەپەگە ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیای تەقاندەوە

ھەشت سەربازی توركیا كوژراون
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئۆتۆمبێلێكی دیكەی سوپای توركیایان لە عەفرین تەقاندەوە، كە 7 سەربازی توركیا تێدا بووە.

بە گوێرەی ئەم گرتە ڤیدیۆیەی كە ئاژانسی ھاواری نزیك لە یەپەگە بڵاوكردووەتەوە: "لە گوندی خەلیل لە ناوچەی ماباتای عەفرین، لە چالاكیەكی سەربازیدا شەڕڤانانی یەپەگە ئۆتۆمبێلێكی دیكەی توركیایان تەقاندووەتەوە و حەوت سەرباز لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا بوونە و سەرجەمیان كوژراون".

ئەو ئاژانسە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ھاوكات لەگەڵ ئەوە لە چالاكیەكی دیكەدا لە ھەمان گوند، شەڕڤانان، سەربازێكی دیكەی توركیایان كوشتووە".