روحانى: هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ئامانجه‌كانى ناپێكێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن روحانى، رايگه‌ياند، "هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ئامانجه‌كانى نه‌پێكاوه" و ره‌تيشيكرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر وڵاتان به بێ ره‌زامه‌ندى پێشوه‌خته په‌سند بكات".
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، روحانى گوتى: "هيوادارين توركيا ده‌ست له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين هه‌ڵبگرێت و شه‌ڕ رابگرێت".
گوتيشى: "كوژرانى كورد و تورك له‌و شه‌ڕه‌دا بێ سووده".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، به‌هرام قاسمى، رايگه‌ياند، "ده‌ستتێوه‌ردان و هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر باكوورى سووريا هه‌ڕه‌شه‌يه بۆ سه‌ر ئه‌و ئارامييه رێژه‌ييه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هه‌يه و سه‌رده‌كێشێت بۆ هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕى ناوخۆ له ناوچه‌كه‌دا".
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.