توركیا: هیچ ناكۆكیه‌كمان له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا نییه
K24- هه‌ولێر:
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، هیچ ناكۆكیه‌ك له‌نێوان ئه‌قه‌ره و مۆسكۆدا له‌باره‌ی كرده سه‌ربازییه‌كانی توركیا له عه‌فرین نییه و، گوتیشی، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌نێوانماندا هه‌یه.
چاویش ئۆغلۆ له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی كه‌ناڵی "tgrt haber" دووپاتیشی كرده‌وه، هێزه‌كانی سوپای توركیا درووستكردنی خاڵی چاودێریكردنی شه‌شه‌می له ناوچه‌ی ئیدلبی سووریا ته‌واو كردووه.
له‌كاتێكدا زۆرێك له لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، كه توركیا ناتوانێت سه‌ركه‌وتن له‌و هێرشانه‌یدا بۆ سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی 18 رۆژی ده‌ستی به‌و ئۆپه‌راسیۆنه كردووه، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كانی كرده سه‌ربازییه‌كه به‌گوێره‌ی پێشبینیكراو ده‌رنه‌كه‌وتوون و پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌چه‌قبه‌ستوویی ماونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی توركیاش، حه‌سن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌لێدوانێكدا جه‌ختی كرده‌وه، "هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ئامانجه‌كانى نه‌پێكاوه" و ره‌تيشيكرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر وڵاتان به بێ ره‌زامه‌ندى پێشوه‌خته په‌سند بكات".
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، روحانى گوتى: "هيوادارين توركيا ده‌ست له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين هه‌ڵبگرێت و شه‌ڕ رابگرێت".
گوتيشى: "كوژرانى كورد و تورك له‌و شه‌ڕه‌دا بێ سووده".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، به‌هرام قاسمى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، "ده‌ستتێوه‌ردان و هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر باكوورى سووريا هه‌ڕه‌شه‌يه بۆ سه‌ر ئه‌و ئارامييه رێژه‌ييه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هه‌يه و سه‌رده‌كێشێت بۆ هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕى ناوخۆ له ناوچه‌كه‌دا".
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار چه‌كداری گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه.