ئه‌ردۆغان: تره‌مپ وه‌ك ئۆباما بێ وه‌فایه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، به‌هۆی نه‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له شاری منبجی سووریا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای به بێ وه‌فا تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 7/2/2018 سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: "باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا فێڵی له توركیا كردووه له‌باره‌ی هێزه كوردییه‌كان له شاری منبج، ئه‌مڕۆش دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر هه‌مان رێگای سه‌رۆكه‌كه‌ی پێش خۆی ده‌ڕوات و سه‌رله‌نوێ فێڵ له توركیا ده‌كات و به‌ڵێنی درۆ ده‌دات و ده‌ڵێت: ناكرێت هێزه كوردییه‌كان له شاری منبج بمیننه‌وه‌و له‌سه‌ریانه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی فورات بڕۆن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "تره‌مپ دانی به‌وه‌دا ناوه كه منبج شارێكه و خاوه‌نه‌كه‌ی عه‌ره‌به، به‌ڵام هه‌رچی له زاری تره‌مپ ده‌رده‌چێت جێبه‌جێ ناكرێت".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كانی سووریا كه ئێستا له توركیان، خه‌ڵكی منبجن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه‌ی خۆیان".
پێشتریش ئه‌ردۆغان داوای له ھێزه‌كانی ئه‌مریكا كردبوو كه شاری منبج جێبهێڵن و گوتبووی: "ئه‌مریكا له سووریا حیساباتی خۆی هه‌یه دژی توركیا و ئێران و له‌وانه‌یه ررووسیاش بێت".
قسه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا له كاتێكدایه، بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی پاڵپشتی واشنتن بۆ هێزه كوردییه‌كان گفتوگ بكات.