به هۆى به‌شدارى له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا ئێران پاداشتى خۆى له عێراق وه‌رگرته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له وتارێكدا ماريانا بيلينكايا، شاره‌زاى رووسى، له رۆژنامه‌ى كۆميرسانت له ژێر ناونيشانى "عێراق رێگه‌ى نه‌وت به‌ره‌و ئێران پاكده‌كاته‌وه"، نووسيويه‌تى، به‌غدا ناچاره ره‌وانه‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك به‌ره‌و كرماشان رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ى ده‌سته‌به‌رى ئاسايشى رێگه‌كه ده‌كرێت.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: "له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017دا هێزه عێراقييه‌كان به پشتيوانى ئێران گه‌ڕانه‌وه كه‌ركووك و ئه‌و ئۆپراسيۆنه‌ى عێراق له ئاستى پلانداناندا به هاوكارى سوپاى پاسداران به‌ڕێوه‌چوو".
هه‌روه‌ها هاتووه: "دواى ئه‌و له‌شكركێشييه‌ى عێراق له دژى پێشمه‌رگه، به‌غدا و تاران رێككه‌وتن له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ كرماشانى ئێران".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌غدا ده‌يه‌وێت خۆى سه‌رپشك بێت له‌گه‌ڵ كام دراوسێدا كار ده‌كات.ئێران يان توركيا، هه‌ربۆيه زوو كه‌وته خۆى بۆ راكێشانى هێڵێكى نوێى نه‌وتى به‌ره‌و به‌نده‌رى جه‌يهانى توركى.
شاره‌زايان له ئه‌لمۆنيتۆر له‌و بڕوايه‌دان، ره‌وانه‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران، پاداشتى عێراق بوو بۆ به‌شداريكردنى ئێران له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كه‌ركووك بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا.
رسلان ماميدۆڤ، رێكخه‌رى پرۆگرامه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى رووسيا بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، "راكێشانى هێڵى نه‌وتى له نێوان عێراق و ئێران ماناى ئه‌وه نييه چيديكه عێراق نه‌وت ره‌وانه‌ى توركيا ناكات. ئه‌و پرسه زياتر له‌وه‌ى سياسى بێت، پراگماتيكييه".