یەپەگە تانكێكی دیكەی توركیای تەقاندەوە

چەند دەبابە و تانكی دیكەش تەقێندراونەتەوە

K24 - ھەولێر

شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) تانكێكی دیكەی سوپای توركیا لە گوندێكی عەفرین دەتەقێننەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە، ڤیدیۆیی تانكێكی دیكەی سوپای توركیای بڵاوكردەوە، كە لەلایەن شەڕڤانان لە گوندی خدرییەی سەر بە شارۆچكەی بلبلی سنووری عەفرین تەقێندراوەتەوە.

پێشتریش یەپەگە وێنە و ڤیدیۆیی ژمارەیەكی دیكەی تانك و دەبابەكانی توركیای بڵاوكردبووەوە كە لەلایەن شەڕڤانان تەقێندرابوونەوە.

لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين، له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون" و به‌ بۆردوومانكردنی شاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه‌ به‌ فەرمی ده‌ستيپێكرد.

ئۆپەراسيۆنه‌كه‌ وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌، به‌ ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له‌ چه‌كداره‌ ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.