"ئاڵا سپییه‌كان ته‌نها وه‌همێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌ن، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 8/2/2018 راپۆرتێكی له‌باره‌ی "ئاڵا سپییه‌كان" و گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی "زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و گرووپه‌ی به "ئاڵا سپییه‌كان" ناوده‌برێن و پاش ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هاتنه‌وه ناوچه‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو ده‌ركه‌وتوون، ته‌نها وه‌همێكه و حكومه‌تی عێراق له رووی راگه‌یاندنه‌وه گه‌وره‌ی كردووه".
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی "هیچ گرووپ و رێكخراوی گه‌وره به‌و ناوه له‌و ناوچانه‌دا نیین، به‌ڵكو به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه‌كه و ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كانی خورماتوو و كه‌ركووك، پێده‌چێت ژماره‌یه‌ك چه‌كداری كورد بن كه توڕه‌ن له پێشێلكارییه‌كانی حه‌شد و سوپا و بۆ به‌رگریكردن له ناوچه‌كانیان چه‌كیان هه‌ڵگرتبێت كه به "خۆبه‌خشه‌كان" ناسراون".
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێری ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، ئه‌و ھێزانه ناوچه‌كانی كه‌ركووك و خورماتوویان داگیر كرد (وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه:ێتی ئاماژه‌ی بۆكرا) پاشان له‌و ناوچانه‌دا بنكه و مۆڵگه‌یان دامه‌زراند، چه‌ند جارێك حه‌شد و سوپا رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاری به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان "ئاڵا سپییه‌كان" ته‌نها وه‌همێكه و له رووی راگه‌یاندنه‌وه گه‌وره‌كراوه.
پێشتر ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی و ناوچه‌كه‌ش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌دا كردبوو كه به "خۆبه‌خشه‌كان" ناسراوون، زۆرینه‌یان ئاواره‌كانی خورماتوو بوون و له‌و كوردانه بوون كه حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ماڵ و موڵكیان داگیركردن و سووتاندیان، به‌ڵام هه‌ر له‌و كاتانه‌دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر درووستبوونی گرووپێكی چه‌كداری توندڕه‌وی جیهادی، ته‌نها ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به ئاڵایه‌كی سپییه‌وه كه وێنه‌ی سه‌ری شێرێكی تێدایه. میدیاكان گه‌وره‌یان كردوو راگه‌یه‌نرا كه ئه‌وانه پاشماوه‌ی چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی داعشن كه پێش چه‌ند مانگێك ناوچه‌كانیان كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه‌و زۆرینه‌یان له ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه‌وه هاتوون.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شاره‌زای كاری گرووپ و رێكخراوه جیهادییه‌كانن ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه: "به‌كارهێنانی وێنه له‌ناو ئاڵای سپی‌دا له ده‌ره‌وه‌ی بیروباوه‌ڕ و نه‌ریتی ئه‌و گرووپه جیهادی و توندڕه‌وانه‌دایه، پێده‌چێت ته‌نها ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك بن و ناو به ناو ھێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شد و سوپای عێراق و بێنه سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركووك - به‌غدا".