"توركیا بۆ ھێرشی عه‌فرین په‌نا بۆ چه‌كدارانی پێشووی داعش ده‌بات"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "independent"ـی بریتانی له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، توركیا مه‌شق و راهێنانی به ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی پێشووی داعش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ھێزه كوردییه‌كان له عه‌فرین.
رۆژنامه بریتانییه‌كه له زاری چه‌كدارێكی پێشووی داعشه‌وه رایگه‌یاندووه: "هێزه‌كانی سوپای توركیا ئه‌و چه‌كداره‌ی پێشووی داعش و ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه‌و مه‌شق و راهێنانی پێكردوون تا په‌لاماری بنكه‌كانی هێزه كوردییه‌كان له عه‌فرین بده‌ن".
ئه‌و چه‌كداره‌ی پێشووی داعش قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه گوتوویه‌تی: "من خه‌ڵكی باكووری سووریام و ھێشتا په‌یوه‌ندی توندوتۆڵم له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش هه‌یه، توركیا له زۆر میحوه‌ره‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر شه‌ڕڤانه كورده‌كان پشت به‌و داعشانه ده‌به‌ستێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ئاشكرا نه‌بێت، چه‌كدارانی داعش به‌و شێوه‌یه‌ی پێشتر بۆ رێكخراوه‌كه شه‌ڕیان ده‌كرد، شه‌ڕ ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی دیكه راهێنراون بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا ئاشكرا نه‌بێت و ئه‌نقه‌ره له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی ره‌خنه و سه‌ركۆنه‌كردن نه‌بێته‌وه. فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای توركیاش گوتوویه‌تی، شێوازی پێشووی شه‌ڕكردنتان له بیر بكه‌ن و ئێمه ئه‌و شێوازانه‌مان بۆ په‌كه‌كه جێهێشتووه تا ـتیرۆریست" بوونی خۆیان بسه‌لمێنن و كه‌سیش به په‌یوه‌ندی نێوانمان نه‌زانێت".
له سه‌ره‌تای هێرشی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، توركیا رایگه‌یاند: "یه‌په‌گه چه‌كدارانی داعشی هێناوه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگ و شه‌ڕیان پێده‌كات"، به‌ڵام هه‌ر زوو به‌رپرسانی یه‌په‌گه ئه‌و قسانه‌یان ره‌تكردووه.