ئه‌ردوغان: ئه‌وه‌ی تائێستا له‌عه‌فرین كردوومانه ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌كیش نییه
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هێشتا ده‌ستی به جووڵه‌ی گه‌وره و سه‌ره‌كی نه‌كردووه و به‌ڵێنیدا، دوای كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی عه‌فرین ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی ئیدلبیش ده‌كات.
له گوتارێكدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له ئه‌نقه‌ره، ئه‌ردوغان دووپاتیكرده‌وه، "راسته‌وخۆ دوای عه‌فرین ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئیدلب ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێ ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، ئه‌وانیش حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان".
ئه‌ردوغان گوتی: "ئه‌وه‌ی تائێستا كردوومانه، له‌چاو جووڵه و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌كانمان ناتوانین ته‌نیا به سه‌ره‌تایه‌كیش ناوی بنێین، كه له قۆناغی داهاتوودا ده‌ستی پێده‌كه‌ین".
ئه‌ردوغان راشیگه‌یاند، تائێستا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و "سوپای سووریای ئازاد" توانیویانه رووبه‌ری 2000 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"ـدا له سنووری عه‌فرین كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ماوه‌ی 20 رۆژه هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیاكانی گروپه ئیسلامییه‌كانی ناسراو به "سوپای سووریای ئازاد" له‌ئاسمان و زه‌وییه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان كردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری و هه‌روه‌ها میدیا جیهانییه‌كان، تائێستا لایه‌نی هێرشبه‌ر پێشڕه‌وییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه، كه له‌ئاست پێشبینییه‌كان بێت.