یەپەگە ھێلیكۆپتەرێكی سەربازیی توركیای خستە خوارەوە
K24 - ھەولێر
یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ھێلیكۆپتەرێكی سەربازی توركیایان لە سنووری عەفرین خستووەتە خوارەوە.
ئاژانسی ھاواری نزیك لە یەپەگە بڵاوی كردەوە: "شەڕڤانانی یەپەگە ھێلیكۆپتەرێكی سەربازی توركیایان، لە گوندی قودەی سەر بە ناوچەی راجۆ خستە خوارەوە".
ھەروەھا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبوونەوەی ئاكەپە لە ئیستانبۆڵ، ئاشكرای كردووە: "لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین ھێلیكۆپتەرێكمان له ناوچه‌ی هاتای خراوەتە خوارەوە، ئەوە شەڕە و ئێمەش زیانمان دەبێت، به‌ڵام ده‌بێت دوو به‌رامبه‌ر باجه‌كه‌ی بده‌نه‌وه".به‌گ،ێرهی دواین زانیاری، به‌هۆی تێكشكاندنی هێلیكۆپتهرهكهوه دوو سه‌ربازی توركیا كوژراون.
له رۆژی 20/1/2018ته‌وه سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك تانك و هێلیكۆپته‌ری سوپای توركیا تێكشكێنراوه.