ماڕادۆنا كێشه گه‌وره‌كه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ تانگۆ ئاشكرا ده‌كات
دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا، یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له دیمانه‌یه‌كدا هێرش ده‌كاته سه‌ر ماورۆ ئیكاردی و كێشه گه‌وره‌كه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ ئاشكرا ده‌كات.
دیێگۆ ماڕادۆنا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (El Pape de Oro)ـی ئارجێنتینا، ده‌ڵێت: هه‌ر كاتێك مێسی له رۆژ و ئاستی خۆیدا بێت، سه‌رجه‌م گرفته‌كانی ئارجێنتا داده‌پۆشێت.
ماڕادۆنا ده‌شڵێت: كێشه‌ی مێسی نه‌بوونی یاریزانێكی به‌هره‌مه‌نده كه بتوانێت هاوكاری مێسی له نێو یاریگه بكات.
ئه‌فسانه‌كه‌ی پێشووی تانگۆ گوتیشی: هێرشبه‌ره‌كانی ئارجێنتینا زۆر خراپن، ئه‌گه‌ر مێسی له تانگۆ دوور بكه‌وێته‌وه هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ترسی له ئارجێنتینا نابێت.
ماڕادۆنا زیاتر ده‌ڵێت: پێموایه هێشتا كارلۆس تێڤێز شایسته‌ی بانگهێشتكردنه بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبه‌ت گۆنزالۆ هیگواینیش شایسته‌یه و 10 هێنده‌ی ماورۆ ئیكاردی باشتره.
ماڕادۆنا ره‌خنه له یاریزانێكی ئارجێنتینای یانه‌ی ئه‌یسی میلان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: لوكاس بیلیا شایسته‌ی ئه‌وه نییه درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بپۆشێت.