"لە باشوور سەرھەڵدانە لە عەفرین بەرخودانە"
K24 - عەفرین
شاندی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌یشته شاری عه‌فرین و له‌نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری پێشوازیان لێكرا، هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری جڤاتی دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م) سه‌ردانی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به گرنگ وه‌سفكردو رایگه‌یاند، كه ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ پشتگیری له عه‌فرین هه‌نگاوێكی پیرۆزه.
لەگەڵ گەیشتنی شاندی پەرلەمانی كوردستان، خەڵكی عەفرین لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا پێشوازیان لە شاندەكە كرد و دانیشتووێكی عەفرین كە لەناو ئاپۆرای خەڵك بۆ كوردستان24 دوا گوتی: "لە باشوور سەرھەڵدانە لە عەفرین بەرخودانە، وەك خەڵكی عەفرین زۆر دڵخۆشین بە ھاتنی شاندی پەرلەمانی كوردستان".
عەلی ھالۆ، پەرلەمانتاری كوردستان ئەندامی شاندی پەرلەمان بۆ عەفرین بە كوردستان24 گوت: "ئەوەی بینیمان لە عەفرین خەڵكی بە ئێرادە و دڵسۆزیییەوە، بەرگری لە شارەكەیان دەكەن، بەم جۆرە نەك ھەر وڵاتێك، بەڵكو دەتوانن رووبەرووی چەندین وڵات ببنەوە و سەروەرییەكی دیكە لە مێژووی گەلی كورد تۆمار بكەن".
ئاسیا عەبدوڵڵا، ھاوسەرۆكی ته‌ڤگه‌ری جڤاتی دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م) رایگەیاند: "ھاتنی شاندی پەرلەمانی كوردستان بۆ عەفرین بە كارێكی پیرۆز دەزانین، لێرەوە سڵاورێز بۆ ھەموو خەڵكی باشووری كوردستان دەنێرین، دەمەوێ ئەوە بڵێم، ھێرشكردنە سەر عەفرین ھێرشە بۆسەر ھەموو گەلی كوردستان و سەركەوتنی عەفرینیش ھی ھەموو كوردێكە".