كوه‌یت بڕی 30 ملیار دۆلارى بۆ عێراق كۆكردووه‌ته‌وه‌

عێراق چاوه‌ڕێی 100 ملیار بوو

K24 - هه‌ولێر:

لەكۆنگرەی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقدا، كۆی كۆمەك و ھاوكارییەكان گەیشتووەتە 30 مليار دۆلار.

پەیامنێری كوردستان24 لە كوێت پێی راگەیاندین، لەدوا رۆژی كۆنگرەكەدا وڵاتانی بەشداربووی كۆنگرەكەی كوێت بڕی قەرزو ھاوكارییەكانیان بۆ عێراق خستەروو.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یتیش رایده‌گه‌یه‌نێت، توانراوه‌ له‌ كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، بڕی 30 ملیار دۆلار كۆبكرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، عێراق چاوی له‌وه‌ بوو بڕی 100 ملیار دۆلاری بۆ كۆبكرێته‌وه‌ و بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌شی پێویستی به‌ 88 ملیار دۆلار هه‌یه‌.