نه‌وزاد هادى: ئه‌وانه‌ى په‌لامارى گه‌نجه عه‌ره‌به‌كانيان داوه ده‌ستگيركراوون
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى هه‌ولێر، نه‌وزاد هادى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ره‌تيكرده‌وه، لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانى گه‌نجانى عه‌ره‌ب، سياسه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كولتوورى هه‌ولێرى پايته‌خت بێت و دووپاتيكرده‌وه، ئه‌و رووداوه كه‌سى بووه.
دوێنێ گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكرايه‌وه، كه له ناو بازاڕ و له نزيك قه‌ڵاى هه‌ولێر، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى به شێوه‌يه‌كى ههڕهمهكيانه له سێ گه‌نجى عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆييه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان نيگهرانييهكى زۆرى به‌دواى خۆي‌دا هێنا و زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌و حاڵه‌ته‌يان به ناشياو و ناڕه‌وا وه‌سفكرد.
نه‌وزاد هادى له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا ئاشكرايكرد، به هۆى ئه‌و رووداوه‌وه 12 كه‌س ده‌ستگيركراوون و لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.