تيلرسن: پڕچه‌ككردنى هه‌سه‌ده بۆ ئه‌ركى دياريكراو بووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن، رايگه‌ياند، پڕچه‌ككردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) به جێبه‌جێكردنى ئه‌ركى دياريكراو بووه.
له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شيدا له‌گه‌ڵ هاوتا توركييه‌كه‌ى مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆ، ريكس تيلرسن گوتى: "ئه‌مريكا نرخاندنى هه‌يه بۆ هه‌وڵه‌كانى توركيا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له خۆگرتنى په‌نابه‌ران و مافى خۆيه‌تى ئاسايشى سنوورى بپارێزێت".
داواشيكرد، "ئه‌نقه‌ره له ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى عه‌فريندا دان به خۆي‌دا بگرێت و دوور بكه‌وێته‌وه له‌و هه‌نگاوانه‌ى ره‌وشه‌كه زياتر ئاڵۆز ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شى گوت: "واشنتن زۆر نيگه‌رانه له باره‌ى ژيان و سه‌لامه‌تى فه‌رمانبه‌ره ناوچه‌ييه‌كانى و نێرده ديپلۆماسييه‌كانى بۆ توركيا".
داواشى له توركيا كرد، ئه‌و ئه‌مريكاييانه ئازاد بكات كه به تۆمه‌تى جياجيا له لايه‌ن توركياوه ده‌ستگيركراوون.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ گوتى: "ئه‌مریكا گه‌لێك به‌ڵێنی داوه جێبه‌جێی نه‌كردوو".
گووتیشی: "ئه‌وان به‌ڵێنیان ناوێت و كرداریان ده‌وێت چونكه ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له قۆناغێكی ئاڵۆزدایه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ش ئه‌وان میكانیزمێك داده‌نێن".
چاوشئۆغڵۆ دووپاتیشیكرده‌وه، ده‌بێت ئه‌مریكا ره‌خنه‌كانیان له باره‌ی یه‌په‌گه قبوڵ بكات.